PM:05:15:20/03/2025
1308 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند، نه‌ورۆز ئه‌و رۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنیان بیرده‌خاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا كه له پلاتفۆڕمی ئێكس كه به‌زمانی كوردی نوسیویه‌تی، "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كوردمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، خوای گه‌وره به خێر و خۆشی بیگێڕێت و به‌هیوای به‌رده‌وامبوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراقدا، كه به‌هه‌وڵی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌له ته‌باكه‌ی به‌ره‌و سبه‌ینێیه‌كی گه‌شاوه‌تر ده‌ڕوات".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، نه‌ورۆز
ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنمان
بیرده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مو عێراقییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه".