PM:08:09:19/03/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی هەرێم رایگەیاند، "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە".
ئەمڕۆ ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتییان دەکەنەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سووتاندنی تایە کارێکی ناشارستانییە و دەبێتە هۆی پیسبوونی
ژینگە و کاریگەری نەرێنیی راستەوخۆی لەسەر سروشت و تەندروستیی هاونیشتیمانیان هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی ئێوارە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم یادی جەژنی نەورۆز بکرێتەوە
و ئاگریش بکرێتەوە.