PM:05:23:19/03/2025
9400 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئاماژەیان بە چەند وردەکارییەک کرد، بەپێی قسەی ئەوان هەفتەی داهاتوو دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکەیان لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بوو، تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهان، هەفتەی داهاتووش لەگەڵ شاندەکە کۆدەبنەوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، ئەمڕۆ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق، سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی
باکوور، ئاماژەیان بە چەند وردەکارییەک کرد، بەپێی قسەی ئەوان هەفتەی داهاتوو دەست
بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.