سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کرا

PM:08:19:18/03/2025

3180 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازار رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ، رەوانەی عێراق کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وا رێککەوتبون لەگەڵ بەغدا کە ١٠ـی مانگ لیستی مووچە بینێرێت بەڵام دوای تێپەڕینی هەشت رۆژ بەسەر کاتەکەیدا لیستەکە رەوانەی بەغدا کرا.














گەلەری