سەردێڕ:

شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی: كۆبونەوەیەكی ئەرێنیمان ئەنجامدا

PM:07:52:18/03/2025

984 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی رایانگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی ئەرێنیان ئەنجامداوە و دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی دیكە و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، کۆبونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا گەیشتنە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی دیكە و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٦ـی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی بۆ دووەم جار سەردانی مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کرد و کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رایانگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە ئەرێنی و باش بوون.



 













گەلەری