PM:07:18:18/03/2025
1172 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەکەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆتایهات و بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، شاندی دانوستانکاری یەکێتی سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندی پارتی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بووە لە نێوان هەردوولادا.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ١٦ـی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی بۆ دووەم جار سەردانی مەسرور بارزانی،
جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کرد و کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش
رایانگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە ئەرێنی و باش
بوون.