PM:07:01:18/03/2025
30544 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری کەرکوک شەرەتەقە روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە گەڕەکی حەی حوجادی شاری کەرکوک شەرە تەقە رویداوە و بەپێی قسەی شایەدحاڵەکان کە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تیان راگەیاندووە، دوو کەس کوژراون و کوژراوەکان بران، رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، دوو
براکە لە لایەن ئامۆزاکەیانەوە بە دەستڕێژی گولە کوژراون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
بکوژ و دوو کوژراوەکە عەرەبن و تەرمی کوژراوەکان رەوانەی نەخۆشخانەی دادی ئازادی کەرکوک
کراوە، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە.
سۆران محەمەد ـ کەرکوک