وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، پێشنیاری سەپاندنی باجێکی لەسەر هەموو نوێکردنەوەی ئایفۆنێک کرد وەک وەڵامێک بۆ ئەو باجانەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، پێشنیاری سەپاندنی باجێکی لەسەر هەموو نوێکردنەوەی ئایفۆنێک کرد وەک وەڵامێک بۆ باجانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەگەر ئەوانی دیکە وەک ئەمڕۆ، ٪٢٥ کرێ بسەپێنن، ئەوا دەتوانین هەموو
ئامرازەکانمان بەکاربهێنین. چەند جار ئایفۆنەکانمان نوێ دەکەینەوە؟ ١٠ سەنت بۆ هەر
نوێکردنەوەیەک پارەیەکی زۆر بۆ ئەوروپا دەهێنێت، بەڵام رەنگە کەسانی دیکە حەزیان لێ
نەبێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ئەمریکا ٪٢٥ باجی بەسەر هاوردەکردنی
کاڵاکانی مەکسیک و کەنەدا سەپاند، باجی لەسەر کاڵا چینییەکانیش بۆ ٪٢٠ بەرزکردەوە.
هەروەها،
ئەمەریکا باجی لەسەر ئەو کاڵایانە سەپاندووە کە لە یەکێتی ئەوروپاوە هاوردە دەکرێن
و بەنیازە رێوشوێنی هاوشێوە بەرامبەر ئەو وڵاتانە بگرێتەبەر کە باجی زیاتر بەسەر
هاوردەکردنی ئەمریکادا دەسەپێنن.