فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، کۆبونەوەى نێوان پەیەدە و ئەنەكەسە ئەرێنی بوە و هەردولا بۆ یەکڕیزیی کورد هاوهەڵوێست بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکی(ئێکس)دا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەردوو لایەنی کوردی پەیەدە و ئەنەکەسە بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگەیەکی هاوبەش و یەکخستنی ریزی کوردی لە قۆناغی ئێستادا، بەیەکەوە کۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێست و تێڕوانی هەردوولایەن جێی دڵخۆشی بوو، ئەمەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ یەکڕیزی کورد بۆ پێکهێنانی سوریایەکی هەمەڕەنگ و دیموکرات کە مافی هەموو پێکهاتەکان تێیدا مسۆگەر بکرێت.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان پێداگرن لەسەر ئەوەی دیالۆگ و گفتوگۆکان بەردەوام بن.
ئەو پەیامەی مەزڵوم عەبدی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ،
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە لەگەڵ شاندێکی پەیەدە کۆبووەوە کە مەزڵوم عەبدی لەگەڵ
نێردەی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە سکۆت پۆلز ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.