PM:05:25:18/03/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان و بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمە
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، شاندی دانوستانکاری یەکێتی سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندی پارتی لە کۆبوونەوەدان، بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمە لە نێوان هەردوولادا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٦ـی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی بۆ دووەم جار مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کرد و کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رایانگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لە بارەی
پێکهێنانی حکومەتەوە ئەرێنی و باش بوون.