سەردێڕ:

دژی گۆڕینی رەگەزی زەوییەک دانیشتووانی گەڕەکی کارێزەوشک گردبوونەوە

PM:04:38:18/03/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیان لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی گردبوونەوە دژی گۆڕینی رەگەزی زەوییەک و دەڵێن، ئەو زەویە بۆ باخچە تەرخانکراوە نابێت بکرێت بە موڵکی تایبەت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە گەڕەکی کارێزە وشک لە شاری سلێمانی هاوڵاتیان گردبوونەوە دژی گۆڕینی رەگەزی پارچە زەویەک لە باخچەوە بۆ موڵکی تایبەت.

هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، ئەو زەویە بۆ باخچە تەرخانکراوە و ئێستا هەوڵدەدرێت زەوییەکە بکرێت بە موڵکی تایبەت و بکرێتەوە بە خانوو.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بڕیارەکەی شارەوانی بۆ یەکی کانونی دووەم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە رووبەرەکەی نیو دۆنمە و پێنج ماڵ دێنە رووبەری زەویەکەوە.



کارزان تارق ـ سلێمانی













گەلەری