PM:04:20:18/03/2025
1424 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی ماتەمینی هاوکارمان وریا حەمەکەریم لە هەڵەبجە کە لەلایەن کەناڵی ئێن ئاڕتی و بنەماڵەکەیەوە رێکخرابوو بە رێوەچوو، تیایدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاینی و رۆژنامەنووس بەشدار بوون و ماتەمینی خۆیان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشکەشکار و پەیامنێری کۆچکردووی ئێن ئاڕتی وریا حەمەکەریم بە بەشداری چەندین کەسایەتی سیاسی و هاوڵاتی و رۆژنامەنووس بەڕێوەچوو.
هاوکات، ئاریان تاوەگۆزی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی
نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاند، "وریا حەمەکەریم بە کارەکانی دژایەتی
گەندەڵی کرد و پێویستە هەموومان لەو بچین".
پرسەکە لەلایەن کەناڵی ئێن ئاڕتی و بنەماڵەی
وریا حەمەکەریمەوە رێکخرابوو تیایدا هاوڵاتیان و سەرجەم لایەنەکان پرسە و سەرەخۆشی
خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی هاوکارمان وریا حەمەکەریم دەربڕی و دووپات کردەوە.