سەردێڕ:

حەماس: سەرۆکی حکومەتی کەرتی غەززە کوژراوە

PM:02:58:18/03/2025

2060 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە، کوژرانی کۆمەڵێک سەرکردەی حکومەتی لە کەرتی غەززە راگەیاند و لە ناویاندا سەرکردەی باڵا عیسام دەعلیس سەرۆکی حکومەتی غەززە هاتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەتی غەززە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمەڵێک سەرکردەی حکومەت لە کەرتی غەززە، کە لەنێویاندا سەرکردەی باڵا عیسام دەعلیس، بەرپرسی بەدواداچوونی حکومەت (سەرۆكی حكومەتی غەززە)، راوێژکار ئەحمەد حەتە، بریكاری وەزارەتی داد کوژراون.

لە بەیانامەکەدا هاتووە، لیوا مەحمود ئەبو وەتفە، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ و لیوا بەهجەت ئەبو سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ئاسایشی ناوخۆش کوژراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دواین ئاماری سەرچاوە فەلەستینیەکان، لەچەند كاتژمێری رابردووداو لە ئاكامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی باكوورو باشوورو ناوەڕاستی كەرتی غەززە، ٤١٣ کەس کوژراون و زیاتر لە (٥٦٢) کەسیش برینداربوون.














گەلەری