سەردێڕ:

هاتووچۆی بارزگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل راگیرا

PM:02:45:18/03/2025

1652 جار خوێندراوەتەوە

بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، هاتووچۆی سنووریی نێوان هەرێم و توركیا راگیرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دەروازەی خابوور بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی هاتووچۆ راگیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی پاسپۆڕت-دا هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و خابوور-دا راگیرا.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمە تەكنیكییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامنن لە پێناو ئەوەی بەخێرایی ئەو كێشە تەكنیكییە چارەسەر بكەن.













گەلەری