سەردێڕ:

ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی رابردووی هەرێم بڵاوکرایەوە

PM:02:06:18/03/2025

3148 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئامارو داتای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك/گه‌رمیانـى بۆ ساڵی ٢٠٢٤ـی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان زۆرترین جیابوونەوە لە سلێمانی بووە و کەمترین رێژەش لە دهۆک بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ئامار و داتایی دادگای پێداچوونەوە و دادگاکانی تێهەڵچوونی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک/گەرمیانی بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، لە سەرەتاى ساڵى رابردوەوە تا کۆتاییەکەى ٥١ هەزار ١٨ پرۆسەی مارەبڕین لە داگاکانى هەرێم ئەنجامدراوە و ١٢ هەزار و ٣٤٨ حاڵەتى جیابونەوەش تۆمار کراون.

هاوکات بە پێی ئامارەکان لە ساڵى ٢٠٢٤ دا، زۆرترین مارەبڕین و لێکجیابوونەوە لە سلێمانى بووە و ئاماری شارەکانی دیکەش بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

ئامارەکانی هەولێر:
مارەبڕین: ١٧ هەزار و ٥٩١ کەیس
جیابوونەوە :٣٨٧٧ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ٤٥ حاڵەت

ئامارەکانی سلێمانى:
مارەبڕین: ١٨ هەزار و ٥٢٢ کەیس
جیابوونەوە: پێنج هەزار و ٧٤٥ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ١٩ حاڵەت

ئامارەکانی کەرکوک/ گەرمیان:
مارەبڕین: ٢٧٠٦ کەیس
جیابوونەوە: ٧٢٨ کەیس
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: سفر
ئامارەکانی دهۆک:
مارەبڕین: ١٢ هەزار و ١٩٩ کەیس
جیابوونەوە: ٢٠٣٣ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ٣٤ حاڵەت













گەلەری