AM:08:30:28/03/2025
744 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار ٨٩ و سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەشت سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر
بووە.