سەردێڕ:

بۆ پاراستنی گەدەت لە مانگی رەمەزاندا ئەم خواردنەوەیە بخۆرەوە

PM:01:44:18/03/2025

1616 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەمە شیرەمەنییەکان چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەو پێیەی چەندین ماددەی خۆراکی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن.


لەمبارەیەوە دکتۆر بەها ناجی، پسپۆری خۆراکی رایگەیاند "شیر خواردنەوەیەکی تەندروستە لەدوای ژەمەکان لە مانگی رەمەزاندا، بەهۆی سوودە زۆرەکانی بۆ کۆئەندامی هەرس".

ئاماژەی بەوەشکرد، خواردنەوەی شیر لەدوای خواردن ئەگەری هەڵئاوسانی گەدە و غازات و قەبزی کەمدەکاتەوە، چونکە ئەنزیمەکانی تێدایە کە یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات.

یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی خۆراک وەربگرێت، چونکە ئەنزیمەکانی ناوی یارمەتی باشترکردنی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان دەدەن.

خواردنەوەی شیر دوای ژەمەکان سوودی بۆ تەندروستی ریخۆڵە هەیە، بەو پێیەی یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی بەکتریا دەدات لەناو ریخۆڵەدا، ئەمەش بەهۆی رێژەیەکی بەرزی پرۆبایۆتیکەکەیەوە.

باسیشی لەوە کرد ئەو کەسانەی بە بەردەوامی شیر دەخۆنەوە دوای ژەمەکان ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەکزێ و ترشەڵۆک کەمترە بەو پێیەی یارمەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ترشی گەدە دەدات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی برینی گەدە.

بەڵام ئەو کەسانەی هەستیارییان بە شیر هەیە پێویستە دووربکەوەنەوە لێ بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە سەرهەڵدانی هەندێک نیشانەی بێزارکەر، وەک خوران ، هەناسە تەنگی و پەڵەی پێست.

 

 

 

 

 

 













گەلەری