سەردێڕ:

عێراق رێککەوتنێک بۆ هێنانى غاز لەگەڵ جەزائیر واژۆ دەکات

PM:01:28:18/03/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ جەزائیر بۆ رێککەوتن لەسەر گرێبەستێکی هاوردەکردنی غازی سروشتی بۆ عێراق و دەشڵێن، عێراق دەیەوێت پێش وەرزی هاوین گرێبەستی هاوردەکردنی غازی جەزائیر واژۆ بکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ژێرخانی بەندەری خۆر زوبەیر لە پارێزگای بەسرە بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی شل، کە ئەگەری هەیە سێ بۆ پێنج مانگی داهاتوو بخایەنێت.

هاوکات پێشبینیش دەکرێت گرێبەستەکە لە ماوەی دوو مانگدا رابگەیەنرێت و بۆ ماوەیەک بێت کە ساڵانە نزیکەی بڕی یەک تۆن دەبێت. وە بڕیارە هەناردەکردن دەستپێبکات کاتێک عێراق ژێرخانی هاوردەکردن تەواو دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی ئەم مادەیە لە ئێرانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بڕیاریداوە هەڵوەشاندنەوەی غازی پەیوەندیدار رابگرێت.

 













گەلەری