PM:12:50:18/03/2025
2896 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان و بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمە
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، شاندی دانوستانکاری یەکێتی سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندی پارتی لە کۆبوونەوەدان، بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمە لە نێوان هەردوولادا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٦ـی ئەم مانگە بە سەردانێک بافڵ تالەبانی،
سەرۆکی یەکێتی گەیشتە پیرمام و لەگەل مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی
کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رایانگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لە بارەی
پێکهێنانی حکومەتەوە ئەرێنی و باش بوون.