PM:12:43:18/03/2025
988 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ هاوتاکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن نەوت بە مەرجی دروست، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکانمان و پێدانی شایستەكانمان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، گەنەل ئێنێرجی، لەمیانی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی ساڵی (٢٠٢٤)ی کۆمپانیاکەدا، جەخت دەکاتەوە لەوەی، گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پیادابنرێت و بپاریزرێن، هەروەها مافە داراییەکانی پێشوویان پێبدرێت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی
بەرهەمهێنانیان رۆژانە ١٩هەزار و ٦٥٠ بەرمیل بووە لە ٢٠٢٤ـدا، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢،
٪٥٨ بەرزبووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، نرخی بەرمیلێک نەوتیان بە (٣٥)
دۆلار لە بازاڕی ناوخۆ فرۆشتووە، لە ساڵی رابردوودا داهاتیان (٧٤.٧) ملیۆن دۆلار
بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی (٢٠٢٣) داهاتیان (٧٨.٤) ملیۆن دۆلار بوو.
گەنەل ئێنێرجی ئەوەشی خستووتەڕوو، چاویان لە
پلانێکە بۆ ئەوەی ئەو قەرزەی لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە وەریبگرنەوە.