PM:12:29:18/03/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە ژنێک لە کەمپی ماملیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ فەوجی پۆلیسی کەمپی ماملیان گەیشتنە شوێنی تاوانەکە و لەگەڵ تیمی بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان، فەرمانگەی نەهێشتنی تاوانی سیپا، بنکەی پۆلیسی گەردەسین و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە
سەرەتاییەکان، ژنەکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندراوە،
لەئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە پارێزگای دهۆک بۆ
لێکۆڵینەوەی زیاتر.
باسی لەوەشکرد، پۆلیسی کەمپی ماملیان
تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی
راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.