سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

AM:11:43:18/03/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستپێدەکات. دەشڵێت، سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی باش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى ناوەڕاست لەسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان بە شێوەى نمەبارانى پچڕپچڕ دەبێت.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، نمەباران لە ناوچە جیاجاکان دەبارێت. هاوکات خێرایی باش زیاد دەکات و لە هەندێک ناوچە دەگاتە ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.













گەلەری