سەردێڕ:

جەعفەر مستەفا: هەوڵێکی باش دراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

AM:10:38:18/03/2025

944 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی رایگەیاند، هەوڵێکی باش دراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ. دەشڵێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق یەک لیستی لە بەرژەوندیی کوردە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٠٥، جەعفەر مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی رایگەیاند، دەبێت لە هەڵبژاردنی عێراق رێگریی لە بەفیڕۆدانی دەنگەکان بکەن. وتیشی، یەک لیستی لە بەرژەوەندیی کوردە.

پێشتریش سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی داوای لە پارتی کردووە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە یەک لیست بەشدار بن، بەڵام تائێستا پارتی وەڵامی نەداونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بافڵ تاڵەبانی و پارتی باسی رووخاندنی پارتییان دەکرد و وا نیشانیان دەدا کە ناتەبان، کەچی ئێستاش داوا دەکات بە یەک لیست لەگەڵ پارتی بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

 














گەلەری