جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەوە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزی، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییە جینۆسیاسییەکانی جیهان و بەتایبەت جەنگی ئابوری و باج لەنێوان ئەمریکا و چین و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
هاوکات، هۆکارێکی
دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش، دابەزینی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە
لە جیهاندا.
هاوکات، هەفتەی
رابردوو بە کەمتر لە دوو هەزار و ٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەماوەی هەفتەیەکدا،
نرخی ئۆنسەیەکی ئەو کانزا زەردە زیاتر لە ١٠٠ دۆلار بەرز بووەوە و ئەمڕۆش گەیشتە سێ
هەزار و ١٠ دۆلار.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٣٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٢٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٥٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧١٩ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٢٨ هەزار دینارە