AM:08:45:18/03/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٨ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ١٢ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو
رووی لە دابەزین کردووە.