سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر لەسەر رفاندنی گەنجێکی بەنگلادیشی روونکردنەوە دەدات

PM:07:34:17/03/2025

6744 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە رفاندنی هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە تەنها سیناریۆی خۆیان بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاووڵاتیەکی بەنگلادیشی داوای لە خێزانەکەی کردووە بڕی (١٢ هەزار دۆلار)ی بۆ بنێرنەوە بۆ دانەوەی قەرز بە هاوڕێکانی، بەڵام خێزانەکەی رازی نەبووە، بۆیە ئەویش هەستاوە بە دانانی سیناریۆیەک و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساختەی تۆمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجە بەنگلادیشیەکە هەستاوە بە دانانی سیناریۆیەک و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساختەی تۆمار کردووە کە گوایە ئەشکەنجە دەدرێت و بەبارمتە گیراوە، گرتەکەشی ناردووە بۆ خێزانەکەی بۆئەوەی داوا بکەن لەو کەسەی کە بەبارمتەیان گرتووە، تا بڕی پارەکە نەنێرن، ئازاد ناکرێت.

باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆیە، بۆیە لە ئێستادا خۆی و هاوڕێکانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.













گەلەری