PM:07:29:17/03/2025
4124 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندی تورکی سەر بە ناحیەی شوان هاوڵاتییەک کوژرا و تا ئێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، له پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ گه‌نجێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دانیشتوی گوندی توركی سه‌ر به ناحیه‌ی شوان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا بكوژه‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری روداوه‌كه بەهۆی
كێشه‌ی زه‌وی و زارەوە روویداوە، له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی
روداوه‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه دەکەن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی
ئه‌و روداوه.
وتیشی، ئەو ناوچەیە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە
ناحیەی شوانە و لە رووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەیە، تا ئێستا
هیچ کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.