PM:07:19:17/03/2025
1292 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری دووەمی سه‌رۆكی پارتی، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێكهێنانی حكومه‌ت دروستبووه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، كۆبونه‌وه‌کەی رۆژی رابردووی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و مه‌سرور بارزانی، جێگری دووەمی سه‌رۆكی پارتی له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌چووه و لێكتێگه‌یشتنی باش له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبونه‌وه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی
ده‌بێت له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی وه‌فدی باڵای دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی.
باسی لەوەشکرد، هه‌رێمی کوردستان پێویستیی به
حكومه‌تێكی كارا و به‌هێز و خزمه‌تگوزار هه‌یه، هه‌موو هه‌وڵێكیشیان بۆ ئه‌وه‌یه
كه له رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا، میكانیزمی گونجاو دیاری بكرێت
بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.