PM:06:53:17/03/2025
844 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرى وزەى تورکیا کۆبووە و رایگەیاند، حکومەت هەوڵی بەرچاو دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانى پێشوازی لە ئەلپ ئارسلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کرد و تێدا ئاماژەى بەوەکرد دانوستان بەردەوامە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنى نەوتى هەرێم.
هەروەها، سودانى
ویستى حکومەتی
عێراقیشى دووپاتکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان
لە کەرتە جیاجیاکاندا، جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، کە حکومەت کار لەسەر هەمەچەشنکردنی
دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا لە رێگەی پێکەوەگرێدانی هاوبەشەوە، هەروەها
سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی جەختی لە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی کەرتی
ئاو کردەوە.
هاوکات، وەزیری وزەى تورکیا خواستی وڵاتەکەی
بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پڕۆژەی پاڵاوگە
و پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوت لە بەسرە لە رێگەی بەندەری جەیهانی
تورکیاوە ئاماژەی بە پرۆژەی رێگای گەشەپێدان و ئەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی وەبەرهێنان
کرد کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.