سەردێڕ:

کاندیدی سەرۆک کۆمار لە هەڵبژاردنی پێشوتریی ئێران دواى ١٤ ساڵ لە دەستبەسەریی ئازادکرا

PM:06:03:17/03/2025

2300 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئێرانیەکان رایانگەیاند، کاندیدى سەرۆک کۆمارى هەڵبژاردنی پێشوترى ئێران دواى ١٤ ساڵ لە دەستبەسەریی ئازادکرا و باس لەوەشکراوە مانگى داهاتووش میر حسێن موسەویش ئازاد بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، مەهدی كەڕوبی، سەرۆکی پێشوتری ئێران دوای ١٥ ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە ماڵەكەی خۆی لە تاران، دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بڕیاریدا سزاكەی لە لەسەر هەڵبگیرێت.

هەروەها، حوسێن كەڕوبی، كوڕی مەهدی كەڕوبی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە و بەپێی فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، دەستبەسەرکردنی باوکی کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی کێشە ئەمنییەکانەوە تا ١٠ـی نیسان چوار ئەفسەر لە شوێنی نیشتەجێبونی باوکی دەمێننەوە، دواتر ماڵەکە بەجێدەهێڵن، هەروەها هیچ سنوردارکردنێک بە باوکی نەگەیەندراوە دوای هەڵگرتنی سزاكەی.













گەلەری