PM:04:00:17/03/2025
4200 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی یەک ئامانجیان هەیە و پێی باشە دوو حزبەکە ببن بە یەک و مەسعود بارزانی سەرۆکیان بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، فازڵ بەشارەتی، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی پارتی باسی لەوەکرد، پارتی و یەکێتی یەک ئامانج و مەبەستیان هەیە و هەمیشە وا خۆیان دەهێڵنەوە لە یەک سەنگەردابن چونکە پارتی و یەکێتی ئەگەر جیا بن نە خزمەتی میللەتیان پێدەکرێت نە پارێزگاریکردن لە خۆیان.
هاوکات، دەشڵێت، ئەو پێی باشە پارتی و یەکێتی ببن بە یەک حزب و مەسعود
بارزانی سەرۆکیان بێت.