PM:02:48:17/03/2025
924 جار خوێندراوەتەوە
لە هەولێرەوە ئاژەڵ بەشێوەی قاچاغ هەناردەی بازاڕەکانی خوارووی عێراق دەکرێت و بەهۆی بەقاچاخبردنی ئاژەڵ نرخی گۆشتی سور لە بەرزیدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەقاچاخبردنی ئاژەڵ لە هەرێمەوە بۆ شارەکانی خواروی عێراق نرخی گۆشتی سوری لە بەرزیدا هێشتووەتەوە، لە کاتێکدا بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ، گۆشتی سوری ناوخۆ تەنها ٤٥٪ـی خواست پڕدەکاتەوە.
هەروەها کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد
بە ١٠ ساڵی رابردوو ئاژەڵی خۆماڵی ٣٥٪ کەمی کردووە.
هاوکات ئاژەڵداران وتیان، هۆکاری کەمبوونەوەی
سامانی ئاژەڵ پاڵپشتی نەکردنی ئاژەڵدارانە لەلایەن حکومەتەوە.