سەردێڕ:

ئایا خواردنەوەی چا لە کاتی پارشێودا سوودی هەیە یان زیان؟

PM:02:10:17/03/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر محمد هێلمی ڕاوێژکاری قەڵەوی و دابەزاندنی کێش وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و ڕوونی دەکاتەوە کە خواردنەوەی چا لە پارشێودا هەم سوود و هەم زیانیشی هەیە، کاریگەرییەکانی پەیوەستە بە بڕی خواردنەوە و جۆری جەستەتەوە.


هاوکات، یەکێک لە سودەکانی یارمەتی هەرسکردن دەدات بەتایبەتی دوای خواردنی ژەمێکی قورس، کاردەکات بۆ هاندانی گەدە و کەمکردنەوەی قەبزی.

یەکێکی دیکە لە سوودەکانی دژە ئۆکسانی تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی دەکات و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

سەرەڕای سوودەکانی بەڵام خواردنەوەی چا لە پارشێودا کاریگەری نەرێنیشی هەیە وەک کەمبوونەوەی ماددەی ئاسان لە جەستەدا، تێکچوونی خەو.

ئەو دکتۆرە ئامۆژگارییەکی پێشکەش بەو کەسانە کرد کە ئارەزووی خواردنەوەی چا دەکەن، باشتر وایە کاتژمێرێک پێش خەوتن بیخۆنەوە هەروەها دەتوانیت چای گیایی بخۆیتەوە وەک چای نەعنا یان بەیبوون چونکە کاریگەری نەرێنییان لەسەر جەستە کەمترە.














گەلەری