نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاند، لەسەرتاسەری عێراق دا بەهۆی گەندەڵی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە مووچەی ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست پێش جەژن دابەش نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاند، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر و داوادەکەن وەزیری پەروەردە لەسەر قووتی جەژنی ٣٨ هەزار مامۆستای وەزارەتەکەی بێتەدەنگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی گرێبەست
ماندووترین مووچە خۆری ناو وەزارەتی پەروەردەن و شەش مانگە وەزارەتی دارایی
نەیتوانییوە مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات و رێک بکاتەوە، لەکاتێکدا
پارەی ئەوان لەداهاتی ناوخۆیە و هیچ پێویستی بەچاوەڕوانی پارەی بەغداد نیە.
هەروەها، وەزارەتی دارایی بەشەرمەزار لەئاست مافی
خۆیان تەماشادەکەن و ئەو وەزارەتە بە وەزارەتێکی نەخوێندەوار و دوکانێکی حەواڵە
تەماشا دەکەن کە توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەکی نیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی
گرێبەست دابەش نەکرێ بێدەنگ نابین و وەزارەتی دارایی لەبەردەم یەکە
ژمێرکارییەکانیاندا شەرمەزار دەکەین .