AM:11:09:17/03/2025
15644 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەوە نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکرد، کاریگەری باران بارینەکە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە سنورییەکانی باکور لەگەڵ کەمێک بەفر بارین .
هەروەها وتیشی،
لە کاتەکانی درەنگانی شەودا نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە
شاخاوییەکانیش هەورە بروسکە و تاوە بارانیشی لەگەڵدا دەبێت.
هاوکات ئەوەش
هاتووە پلەکانی گەرما بەنزیکەی (٢-٤) پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.