سەردێڕ:

دەوڵەت باخچەلی: دەبێت پەکەکە بەبێ هیچ مەرج و دواخستنێک خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

AM:10:19:17/03/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستى تورکیا رایگەیاند، پشتگیری هەوڵەکانى شاندی دەم پارتی دەکات بۆ پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکى مەهەپە، کە بەهۆى نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیە لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی دەم پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت " ئارەزووی دەکرد لە سەردانەکەی ١٦ـی ئادار شاندی دەم پارتی بۆ مەهەپە ئامادەبێت و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن. دەشڵێت، سڵاو بۆ ھەڤاڵانی ئازیز لە شاندی دەم پارتی دەنێرێت و هەوڵەکانیان پیرۆز بێت."

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئیدی كاتی هاتووه‌ شەڕی چەکداریی به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ ژیانی خەڵکی تورکیا ده‌ربهێنن. چونكه‌ به‌ شەڕ هیچ پێگەیەک به‌ده‌ست ناهێنرێت و هیچ ئامانجێكی پێ ناپێكێنرێت. ئەوەشى وتووە، لە ٤١ ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی جوداخوازییەوە تەنیا کاولکاری، ماڵوێرانی، کوشتن، فرمێسک، یاخیبوون، توندوتیژی و پیسکردنی ژینگە بەدیکراوە."













گەلەری