سەردێڕ:

تا ئیستا لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا نەکراوە

AM:09:34:17/03/2025

6968 جار خوێندراوەتەوە

پێچەوانەى رێککەوتنەکان، تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچە و نیوەى داهاتى ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، حکومەتى کاربەرێکەر ئامادەکاریی دەکات بۆ رادەستکردنى داهاتی ناوخۆی بە بەغدا لەم یەک دوو رۆژەدا و بڕەکەشى زیاتر دەبێت لە مانگی یەک.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەپێی ئەو رێککەوتنانەى کە لەگەڵ بەغدا کردوویەتى پێویستە حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم تاکو ١٠ـی مانگ لیستى مووچەى ئەو مانگە و نیوەى داهاتى ناوخۆی و دەرخستەى کۆتایی مانگی پێشوو رادەستى وەزارەتى دارایی بکات، بەڵام هەرچەندە نیوەى مانگەکە تێپەڕیوە و بەغداش مووچەى مانگی دووی ناردووە، هێشتا حکومەتى کاربەڕێکەر پابەندی ئەم خاڵانە نەبووە.

هاوکات، چاوەروان دەکرێت لەم هەفتەیەدا وەزارەتى دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە بکات و تاکو بەهۆى جەژنەوە زووتر پرۆسەکە تەواو بێت، بۆیە پێویستە حکومەتى کاربەڕێکەر بەزوویی لییستی مووچە و داهاتی ناوخۆیی رادەستى بەغدا بکات.













گەلەری