سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک وادەی نیشتەجێبوونی مرۆڤی لەسەر مەریخ دیاری کرد

PM:10:26:16/03/2025

3148 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند کە موشەکێکی گەورەی کۆمپانیای ستارشیپ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦دا رەوانەی سەر مەریخ دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ئیلۆن مەسک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" رایگەیاند " موشەکە گەورەکەی "Starship" لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەرەو مەریخ هەڵدەدرێت، رۆبۆتی Tesla Optimus لەناو گەشتەکەدا دەبێت "

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر نیشتنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن، ئەوا دەتوانرێت لە ساڵی ٢٠٢٩دا مرۆڤ نیشتەجێبێت لەسەر مەریخ، هەرچەندە ئەگەرەکە لە ساڵی ٢٠٣١ زیاترە.













گەلەری