رێکخراوەی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی سێ چالاکی فراوان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە لە شاری گلاسگۆ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاوات جمال، لێپرسراوی راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بە بۆنەی ٣٧ەمین ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە چەندین چالاکیان لە شاری گلاسگۆ ئەنجامدا لە ژێر درەختی هەڵەبجە کە لەو شارە نێژراوە.
هەروەها، لە شاری مانجستەر بە هەمان شێوە لە ژێر درەختی هەڵەبجە کە لەو شارە نێژراو
بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەو شارە و لە شاری بێرمینگهام لە
هۆڵی گەلەری ئورفە جەند چالاکیەک ئەنجام درا.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، وەک ووتاری سەرەکی رێکخراوەکەیان چەند پارچە پەخشان
و وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە کە تایبەت بوون بەو یادە پێشکەش کرا.
ئاوات جمال - لێپرسراوی راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ