PM:08:49:16/03/2025
1908 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە گوندی سۆفیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی سۆفیانی لە دەڤەری مەرگە درۆنیک کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی سۆفیانی سنووری ناحیەی بنگرد بە دیاری کراوی لە دەڤەری مەرگە درۆنیک کەوتووەتە خوارەوە و بەر هێڵی کارەبای گوندەکە کەوتووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە کارەبای گوندەکەی بریوە
و بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.