PM:08:18:16/03/2025
1648 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جووت سایدی گشتی سۆران کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، "لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ کاروان سەباح ئاگادارکراینەوە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە جووت سایدی گشتی سۆران نزیک 'کەباب مام کازم' کەسێک گیانی لەدەستدا.
هەروەها ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و جۆری
ئۆتۆمبێلەکەش شانگهان بووە.
هاوکات هاتووچۆی
سۆران ئەوەشی خستەڕوو، کە داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.