سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو

PM:07:23:16/03/2025

1528 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەگەل بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەممان کرد و هەردوولامان کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاریی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر باسی لەوەکرد، "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد و گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرد."

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولایان کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دوای هەڵبژاردن بافڵ تاڵەبانی سەردانی هەولێری کرد و لە پیرمام لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوە.














گەلەری