PM:06:59:16/03/2025
2272 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی حکومەتی کاربەڕێکەر دەرماڵەی مانگی یەک و دووی خانەنشینانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی بڕیووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، کەمترین دەرماڵەی خانەنشینی لیوا هاوبەشەکان لە دەوروبەری ١٣٠ هەزار دیناردایە کە لێیان بڕدراوە.
بەجۆرێک ئەگەر پێشمەرگەیەک ژن
و منداڵی هەبێت، بۆ خێزانەکەی ٧٠ هەزاری وەک دەرماڵە پێدەدرێت و بۆ هەر منداڵێکیش ١٥
هەزار دینار.
واتە ئەگەر پێشمەرگەیەکی خانەنشینی لیوا هاوبەشەکان چوار منداڵی هەبێت
کۆی گشتی لێبڕینەکە دەکاتە ١٣٠ هەزار دینار.