سەردێڕ:

ئاریان تاوگۆزی: لە هەوڵی ئەوەداین لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

PM:06:02:16/03/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، خزمەتکردنی هەڵەبجە و خەڵکەکەی لە ئەولەویەتی کارەکانی نەوەی نوێیە لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان. وتیشی، لە هەوڵی ئەوەدان لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و کارەساتەکە بە جینۆساید بناسێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەو کارە دەبوو پارتی و یەکێتی پێشتر بیانکردایە بەڵام نەیانکردووە چونکە ئەوان شتێک ناکەن لە سودی هاوڵاتیان بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کردنە پشووی فەرمی لە عێراق لەسەر داوای ئەوان بووە، وتیشی بۆ بە پارێزگاکردنی شارەکە واژۆیان کۆکردووتەوە و چاوەڕێن لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی شارەکە بدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتەکە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی ١٦ـی سێی نەکرد بە پشوو چونکە نایانەوێت هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانەوە سەردانی هەڵەبجە بکەن و ئەو فەرامۆشکردن و بێ خزمەتگوزارییەی شارەکە ببینن.













گەلەری