PM:03:28:16/03/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزەو وەزیری نەوت کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزەو وەزیری نەوت، پێشوازی لە ئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی نەوت و غاز و وزە تاوتوێ کراوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، یاریدەدەری سکرتێری کاروباری دەرهێنان و
بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت، کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەشی
ئابوری، و بەشی یاسایی ئامادەبوون.