سەردێڕ:

لە دوو رووداوی جیادا لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەست دا

PM:03:09:16/03/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوێکیان لە رێگای گوندی سێجێ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە، کە ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی بووە و وەرگەڕاوە شۆفێرەکە بریندار بووە و سەرنشینەکەشی لەگەڵیدا بووە گیانی لە دەستداوە، بە ناوی مسعود محەمەد ساڵح.

وتیشی، رووداوەکەی دیکەش دوێنێ شەو لە پارێزگای دهۆک روویداوە، ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتیەک دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات، هەروەها، هاوڵاتیەکە خەڵکی (گوندک نەبی)ە بەناوی عەبدولرەزاق سەید عەبدولعەزیز لە سنووری پارێزگای دهۆک.


بڕیار نێروەی ـ دهۆک













گەلەری