PM:02:18:16/03/2025
1940 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە لە دوای هەڵبژاردن بافڵ تاڵەبانی سەردانی هەولێری کرد لە پیرمام لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوە، نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی و وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێن، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی، لەسەر کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ٪٩٠ـی جیاوازییەکان چارەسەر کراون، چەند بابەتێک کە پێشتر تەرک کرابوون لەو کۆبوونەوە باس دەکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی رازیبوون بەوەی جارێکی تر مەسرور بارزانی
ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەت و قوباد تاڵەبانیش بکرێتەوە بە
جێگری.
هاوکات، بافڵ تاڵەبانی پێش هەڵبژاردن دەیوت پۆستی سەرۆکی حکومەت لە مەسرور بارزانی وەردەگرینەوە.