سەردێڕ:

شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە؛ کەی دەستپێدەکات؟

PM:01:48:16/03/2025

59404 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بارانبارین لە هەرێمى کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانى عێراق دەستپێدەکاتەوە و لە سبەینێشەوە پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش یەک دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هاوکات، بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى رۆژانى پێنج شەممە و هەینى ئەم هەفتەیە شەپۆلێکى بارانبارینى ناوبەناو سنووری سلێمانى دەگرێتەوە و پاشان بۆ پارێزگاى دهۆک درێژ دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٥ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٧ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣١ پلەی سیلیزی













گەلەری