AM:11:38:28/03/2025
1076 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەراستی دەیەوێت کیشەی ئۆکرانیا چارەسەر بکات و مۆسکۆش ئامادەیە کار لەگەڵ هەر وڵاتێک بکات کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکرانیا بدەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پوتن، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گفتوگۆیانەی لە ماوەکانی رابردوودا کرا هێشتا ئاڵۆزە و پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە. وتیشی، پشتگیری لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانە بە رێگەی ئاشتی دەکەن.
هاوکات سەرۆکی روسیا باسی له‌وه‌ش كردووە، ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌ده‌نی له
ئۆكرانیا به‌پێی ده‌ستوری ئۆكرانیا یاسایی نین و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش ئه‌نجام
نه‌دراوه و ده‌ستوور به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه كه هه‌مووان له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه
ده‌ستنیشان بكرێن، کە ئەوەش نایاساییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەوە سەرۆکی ئەمریکا،
لە هەوڵی ئەوەدایە کۆتایی بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکرانیا و روسیا بهێنێت.