PM:12:58:16/03/2025
932 جار خوێندراوەتەوە
محەمەدی حاجی مەحمود رایگەیاند، له‌بیره‌وه‌ری ٣٧ ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌شكۆ و رێزه‌وه، یادی ئه‌و رۆژه خه‌مناكه ده‌كه‌نەوە، سڵاو‌و دروود و وه‌فا بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ده‌نێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه لە ١٦ـی سێی ١٩٨٨ به چه‌كی كۆكوژو له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جگه له‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی به‌عسییه‌كانی بۆ جیهان هه‌ڵماڵی، بۆیە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی گەلەکەمان دژ بە دیکتاتۆریەت و بەڕەسمی ناساندنی مەزڵومیەتی گەلی کورد.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم
پێویستە كاری جددی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی (سه‌رخان و ژێرخانی) ده‌ڤه‌ره‌كه بكات به‌تایبه‌ت
(كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و گرنگیدانی زیاتر وه‌ك ناوچه‌یه‌كی
كشتوكاڵی و گه‌شتیاری)، چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی له‌هه‌ر كوێیه‌كی
دنیا بێت ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی هەرێمە و بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی
تاوانه‌كه‌ش گرنگی خۆی.
وتیشی، هه‌روه‌ها پێویستە سنووری جیۆگرافی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه فراوانتر بكرێت چونكه له كاتی خۆی سنووری
قه‌زای هه‌ڵه‌بجه (چوارتاو كفری و خانه‌قین و سه‌رپێڵی زه‌هاو) بووه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین
شانازییه‌كان بۆ گه‌لی كوردستان، له‌جیاتی ململانێی حزبی، با هه‌ڵه‌بجه بكرێته
شارێكی نمونه‌یی له‌جیهاندا وه‌ك (هێرۆشیماو ناكازاكی و مه‌رزه‌بۆتۆ).